سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه
ئومێد خۆشناو: پێداگری له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن و فراكسیۆنی یه‌كێتییش بایكۆت ده‌شكێنێت و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیی ده‌كاته‌وه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یاسای چاكسازی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند, سوورن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی له‌گه‌ڵ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم, ئه‌ویش به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان.