عه‌بدولمه‌هدی داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یاسا له په‌رله‌مان ده‌كات
حه‌لبوسی ئاماده‌یی په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریه نیشان ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ژماره‌یه‌ك یاسا و بڕیاری كارپێكراو هه‌موار بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی به‌دیری، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیاتنانه‌وه له لێدوانێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، "عه‌بدولمه‌هدی داوای كردووه، كاتێكی پێ بدرێت كه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین له ماوه‌ی 2 مانگ زیاتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ست به رێككاره‌كانی بكات".
گوتیشی: "له‌ڕێگه‌ی ئاشكراكردنی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و سزادانی گه‌نده‌لكارانه‌وه چاودێری كاری ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو ده‌كرێت".
به‌دیری گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته عه‌بدولمه‌هدی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، هه‌ندێك له بڕیار و یاسای كه له رابردوودا كاریان پێده‌كرا، به شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ی ئیستادا بگونجێت"، وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، گه‌نده‌ڵی له داعشی تیرۆریست مه‌ترسیدارتره".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له سه‌ر ئاماده‌یی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ر یاسایێك كردووه‌ته‌وه، كه خزمه‌ت به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، به تایبه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی "قیاده‌ی سه‌وره"ـی له‌ناوچوو ده‌ركرابوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی دووه‌می ته‌شریعی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی به وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌م دۆسیه‌ش كه تاوتوێ كرا‌و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو.
H.B