به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان به‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌دا سه‌ركه‌وت
ئێستا به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهانه
K24 - هه‌ولێر:
كتێبی گینیس، بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، ناوی "كانیه تاناكا"ی ژاپۆنی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی سه‌ر گۆی زه‌وی تۆمار كرد.
كانیه تاناكا، ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 116 ساڵ و 2 مانگ و 6 رۆژ و له 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 1903 له‌دایكبووه و حه‌وته‌م منداڵی خێزانه‌كه‌یان بووه.
تاناكا له ته‌مه‌ن 19 ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردووه و 4 منداڵی بووه، ئێستاش ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه له خانه‌ی به ساڵاچووانی شاری فوكووكای ژاپۆنی ده‌ژی.
به سرووشتی خۆی سبه‌ینان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و هه‌ندێك وه‌رزشی ساده‌ی رۆژانه ئه‌نجام ده‌دات.
كاتێك تاناكا له ته‌مه‌نی 103 ساڵیدابووه، پزیشكان رایانگه‌یاندووه كه تووشی شێرپه‌نجه بووه، به‌ڵام دواتر نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كراوه و به‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌دا زاڵ بووه.
دوای مردنی تیو میاكۆ، له ته‌ممووزی 2019 كه ته‌مه‌نی 117 ساڵ بوو، ناسناوی به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی سه‌ر گۆی زه‌وی، به تاناكا به‌خشراوه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی
ئ. م