دوو كه‌س به‌هۆی كونكردنی بۆری نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستگیركران
له رێگه‌ی بۆڕییه‌كی پلاستیكییه‌وه نه‌وته‌كه‌یان بردووه

K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، دوو شۆفێری تانكه‌ریان به تۆمه‌تی كونكردنی بۆڕی و دزینی نه‌وتی شاره‌كه ده‌ستگیركردووه.
ليوا سه‌عد معه‌ن، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانییان له نه‌وتی باكوور دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی كونكردنی بۆڕی و دزینی نه‌وتی كه‌ركووك، دوو شۆفێریان ده‌ستگیركرد.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه له بۆری نه‌وتیان له ناوچه‌ی یایجی كونكردووه و به بۆرییه‌كی دیكه‌ی پلاستیكی نه‌وته‌كه‌یان لێده‌رهێناوه و فرۆشتوویانه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، له شوێنه‌كه دوو تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و تۆمه‌تبارانیش راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركراون.
ئ. م