فڕۆکەیەک بە 149 سەرنشینەوە تێکشکا

کەمێک دوای فڕینی کەوتووەتە خوارەوە

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا بە 149 سەرنشینەوە تێکشکا.

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا لە جۆری بۆینگ 737 بە 149 سەرنشینەوە لە ئاسمانی ئەسیوپیا تێکشکا و هەشت لە ستافی فڕۆکەکە لە نێو قوربانییەکاندان.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە؛ فڕۆکەکە ئاراستەکەی لە ئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەسیوپیا بەرەو نایرۆبی پایتەختی کینیا بوو و تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی تێکشکانی فڕۆکەکە بڵاونەکراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، فڕۆکەکە کاتژمێر 8:44 خولەکی بەیانی بە کاتی ئەسیوپیا فڕۆکەخانەی جێهێشتووە و دوای چەند خولەکێک کەوتووەتەوە خوارەوە.

H.J