پەرلەمانی كوردستان لیژنە ھەمیشەییەكان پێكدەھێنێ
زۆربەی فراكسیۆنەكان ناوی ئەندامەكانیان دیار كردووە
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكان دەستیپێكرد و زۆربەی فراكسیۆنەكان ناوی ئەندامانیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان.
ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ھەموو سەرۆك فراكسیۆنەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن و ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەوەی فراكسیۆنەكان ئەندامانی خۆیان بۆ لیژنەكان دیار بكەن".
گوتیشی: "فۆڕمێك دراوەتە ھەموو فراكسیۆنەكان بۆ ئەوەی ناوی ئەندامەكانیان تێدا دیار بكەن بۆ لیژنەكان، جگە لە فراكسیۆنی یەكێتی فراكسیۆنەكانی دیكە ناوی ئەندامەكانیان دیار كردووە و فۆڕمەكەیان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان گێڕاوەتەوە، ئەمڕۆ فراكسیۆنی یەكێتیش ناوی ئەندامەكان دیار دەكات".
ھ.م