ئەندامانی لیژنە هەمیشەیەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری کران
رۆژی سێشەمە جارێکی دیکە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر:
كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكان کۆتایی هات و تیایدا ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر لیژنە جیاوازەکاندا دابەشکران.
بەگوێرەی دابەشکردنەکان، پارتی و سۆشیالیست 69 نوێنەر، یەکێتی 30 نوێنەر، گۆڕان 18 نوێنەر، نەوەی نوێ 12 نوێنەر، کۆمەڵ 11 نوێنەر، یەکگرتوو 8 نوێنەر، تورکمان 6 نوێنەر، مەسیحی 9 نوێنەر و ئازادی دوو نوێنەری بەردەکەوێت.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 12/10/2019 پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەیەکان کە ئەمڕۆ دیاری کران کۆببێتەوە.
هەر لە دوای کۆبوونەوەکە، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "هەر کاتێک یەکێتی کاندیدەکەی یەکلا کردەوە، بە رێکارە یاساییەکان، جارێکی دیکە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێتەوە

H.J