تاران سوپاسى عێراق ده‌كات
له به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بوونى عێراق به سزاكانى ئه‌مه‌ريكا دژى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، سوپاسى حكومه‌تى عێراقى كرد له به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بوونى عێراق به سزاكانى ئه‌مه‌ريكا دژى ئێران.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيمى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، سازيدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتى: شانازى ده‌كه‌ين، كه شانبه‌شانى عێراق وه‌ستاينه‌وه له شه‌ڕى دژ به تيرۆر.
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌ك زه‌مينه‌سازييه‌ك بۆ سه‌ردانى حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، وتوێژمان له‌گه‌ڵ عێراق كرد و هه‌ردوولا گه‌يشتووينه‌ته تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى رووحانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق.