ئیسپانیا پاره بلۆككراوه‌كه‌ی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
نزیكه‌ی 12 ملیۆن یۆرۆیه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا نزیكه‌ی 12 ملیۆن یۆرۆ له ئیسپانیا وه‌رده‌گرێته‌وه، كه پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق بوو به یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ئیسپانی له ساڵی 1988.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له عێراق ئاشكرایكرد، "بڕی ئه‌و پاره‌یه بریتییه له 11 ملیۆن و 951 هه‌زار و 440 یۆرۆ، نرخی ئه‌و نه‌وته‌یه كه به‌ر له 31 ساڵ به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی عێراقی - ئیسپانی به یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته فرۆشرابوو".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بلۆك كرابوو.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكراشیكرد: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه، توانیویانه بڕه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه تا ئێستا له ئه‌ستۆی ئیسپانیا مابووه‌وه و دواجار توانییان ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێننه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌ریه‌ك له عێراق و ئیسپانیا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له سه‌ر شێوازی گرێبه‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان واژوو كردووه".
H.B