"سبه‌ی دووشه‌ممه راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید ده‌گاته ئیسپانیا"
"پێرێز له نێوان زێدان و مۆرینهۆ چاره‌نووسی راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌دریدی یه‌كلایی كرده‌وه"
به گوێره‌ی نوێترین سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند، زینه‌دین زێدان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید ره‌ت كردۆته‌وه و خۆزێ مۆرینهۆ شوێنی سانتیاگۆ سۆلاری ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 10 ئاداری 2019، پێگه‌ی (Legit)ـی ئینگلیزی پشتی به راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا به‌ستووه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سانتیاگۆ سۆلاری ئه‌مشه‌و دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید ماڵئاوایی له یاریزانه‌كان ده‌كات و مۆرینهۆ شوێنی ده‌گرێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا لێدوانی خوان رۆمان كاڵدیرۆنی سه‌رۆكی پێشووی ریال مه‌دریدی بڵاو كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ریال مه‌درید مۆرینهۆ به باشترین بژارده ده‌زانێت و به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 17 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
كاڵدیرۆن ده‌شڵێت: پێرێز هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ یه‌كلایی كردۆته‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن سبه‌ی دووشه‌ممه مۆرینهۆ بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی 3 ساڵ و نیوی بگاته مه‌درید.
خۆزێ مۆرینهۆ پێشتر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌ركردایه‌تی 178 یاری كردووه، 128 بردنه‌وه، 28 به‌رامبه‌ربوون و 22 شكستی تۆمار كردووه، ریال له سه‌رده‌می مۆرینهۆ 476 گۆڵی كردووه و 171 گۆڵی لێكراوه و 3 نازناوی بردۆته‌وه.