كۆمسیۆن پلان بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو دادەڕێژێت
نەتەوە یەكگرتووەكان ھاوكاری كۆمسیۆن دەكات
K24 - سلێمانی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ھاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و تیمی ئایفس کۆنگرەیەک دەربارەی پلانی ستراتیژی کۆمسیۆن رێكخست، لەو کۆنگرەیەدا كە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئامادە بوون و ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مەبەستیانە کە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق بە سەرکەوتووی و بێ کێشە بەڕێوەبچێت، بۆیە لە رێگەی رێکخستنی ئەو کۆنگرەیەوە ھەردوولایان دەیانەوێت پلانێکی ستراتیژی تایبەت بە کارەکانی کۆمسیۆن لەماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا دابنێن، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق کە بەشداربوویەکی کۆنگرەکەیە دەڵێت، ئەوان رێنمایی ھەردوو حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی کۆمسیۆنەکانی ھەڵبژاردنیان بتوانن کارەکانی خۆیان لە داھاتوودا باشتر بەڕێوە ببەن.
ھ.م