روحانی گەیشتە بەغدا

ئامانجی سەردانەكەی روحانی بۆ عێراق ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە سێ رۆژ لە عێراق بمێنێتەوە و پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بكەن.

پێشتر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانی روحانی  بۆ عێراق ئاشكرا كرد و رایگەیاند، مەبەست لە سەردانەكەی حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، پتەوتركردنی پەیوەندیییەكانی  نێوان تاران و بەغدایە.

زەریف، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئاڵۆزییەكانی سووریاش تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی نێوان ھەردوو لایەنی ئێرانی و عێراقی دەبێت.

ھەروەھا ئاشكرای كرد، لەم سەردانەی روحانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نیوان دوو وڵات و لەوانەش پرسی ترانزێت، وزە و خاڵە سنوورییەکان و چەندین بابەتی دیکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

ھ.م