به‌په‌له...گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ ریال مه‌درید بووه راستی
"یاریزانه‌كان ریال مه‌درید له خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان ئاهه‌نگ ده‌گێرن"
رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه پێرێز گه‌ڕانه‌وه‌ی زینه‌دین زێدانی مسۆگه‌ر كردووه و سبه‌ی جارێكی دیكه به میدیاكان ده‌ناسێندرێت.
پێگه‌ی ئۆندا سێرۆی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان راهێنه‌ری نوێی داهاتووی ریال مه‌دریده.
رادیۆی كۆپێ ئیسپانیا، له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا ئاشكرای كردووه كه زێدان بۆ ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه و یاریزانه‌كانیش له خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ ئاهه‌نگیان ده‌ستپێكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پرۆگرامی چیرینگیتۆی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه پێرێز جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له كاتژمێر 8:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ راده‌گه‌یه‌نن.