ئابوورى توركيا رووى له سستى كردووه
له 10 ساڵى رابردوودا، بۆ يه‌كه‌مجاره
K24 – هه‌ولێر:
له 10 ساڵى رابردوودا، بۆ يه‌كه‌مجار، توركيا له چاره‌كى كۆتايى ساڵى رابردوودا به رێژه‌ى %3 تووشى سستبوونى ئابوورى بووه.
به گوێره‌ى راى شاره‌زايان، هۆكارى سه‌ره‌كى متبوون و سستى ئابوورى توركيا، بۆ دابه‌زينى به‌رچاوى به‌هاى ليره‌ى توركى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسى رۆيته‌رز، زانيارى له په‌يمانگه‌ى ئامارى توركى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به گشتيى له 2018دا ئابوورى توركيا ته‌نيا به رێژه‌ى 2.6 گه‌شه‌ى كردووه، ئه‌وه‌ش كه‌مترين ئاستى گهشهيه له 2009ه‌وه تا ئێستا له‌و وڵاته تۆمار كرابێت.
له 2017دا ئابوورى توركيا به رێژه‌ى 7 له سه‌دا گه‌شه‌ى كردبوو، به‌ڵام ساڵى رابردوو، به هۆى دابه‌زينى به‌هاى ليره به رێژه‌ى 30 له سه‌دا زيانى زۆر به‌ر ئابوورى توركيا گهيشت.