بانكی ناوەندی دراوی وردە دەخاتە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان
"بڕەكە دەتوانێت پێداویستیی بازاڕی ھەرێمی كوردستان پڕ بكاتەوە"
K24 - ھەولێر
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بڕێكی زۆر لە پارەی وردە بەتایبەتی 250 و 500 دیناری، لەلایەن بانكی مەركەزییەوە نێردراوە بۆ بانكی ناوەندی ھەرێمی كوردستان".
گوتیشی: "بەشێكی ئەم پارە وردەیە كە چاپی نوێیە لەگەڵ دابەشكردنی مووچە دەدرێتە فەرمانبەران و لە داھاتووشدا بڕێكی زۆری دیكە لەوەی ھاتووە لەسەر بانكەكان دابەشی دەكەین".
سەبارەت بە بڕی ئەو پارە وردەیە بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان گوتی: "ناتوانن ئێستا ئەوە بڕە پارەیە ئاشكرا بكەن كە نێردراوە، بەڵام ئەوەی كە لە بانكی مەركەزییەوە گەیشتووەتە ھەرێمی كوردستان، دەتوانێت پێداویستیی بازاڕی ھەرێمی كوردستان پڕ بكاتەوە".
ھ.م