ئه‌نه‌كه‌سه داوا ده‌كات گرووپه چه‌كداره‌كان له عه‌فرین ده‌ربكرێن
پێویسته ناوچه‌كه راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی بكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نه‌كه‌سه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كه گرووپه چه‌كداره‌كان له عه‌فرین وه‌ده‌ربنێت و ناوچه‌كه راده‌ستی خاوه‌نی راسته‌قینه بكه‌نه‌وه.
ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، ئه‌نه‌كه‌سه‌و به بۆنه‌ی راپه‌ڕینی دوازده‌ی ئاداری رۆژئاوای كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندوه: راپه‌ڕینی دوازده‌ی ئادار له دژی رژێمی به‌عسی سووریا، دیواری ترسی شكاند و دڕنده‌یی ئه‌و رژێمه‌ی ده‌رخست.
ئه‌نه‌كه‌سه راشیده‌گه‌یه‌نێت: رۆژئاوای كوردستان به قۆناخێكی مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت, ئه‌مه‌ش پێویست به یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌كات. ئه‌نه‌كه‌سه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌زموونی عه‌فرین له ئه‌نجامی یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی په‌یه‌ده بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه. له‌م بارهیهشوه كامه‌ران حاجۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له پرسی ده‌ستووری سووریا و مافی كورد كردووه، ئه‌مه جگه له باسكردنی پرسی رۆژهه‌ڵاتی فورات و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
كامه‌ران حاجۆ گوتیشی: "فه‌ڕه‌نسا له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی رۆژهه‌ڵاتی فورات ناڕازییه و داوای به‌شداری ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له‌و ناوچانه ده‌كات".
H.B