گه‌شتى ئاسمانى نێوان دياربه‌كر و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه
يه‌كه‌م گه‌شت له نه‌ورۆزدا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
هێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵوجێت، كه سه‌ر به هێڵی ئاسمانیی توركیایه گەشتەكانی لە دیاربه‌كر و غازی عه‌نتابه‌وه بۆ هه‌ولێر دەستپێده‌كاته‌وه.
راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی، ئانادۆڵوجێت لە 21 ئادار گەشتە ئاسمانییەكانی لە شاری دیاربەكر و غازی عەنتاب بۆ فڕۆكەخانەی نێودوڵەتی هه‌ولێر ده‌ستیپێده‌كاتەوه.
له راگه‌يه‌ندراوى هێڵه ئاسمانييه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشكراوه، ئانادۆڵوجێت گه‌شتی هه‌ولێری خستووه‌ته ناو لیستی گه‌شته‌كانییه‌وه و له هه‌فته‌یه‌كدا سێ گه‌شتی به‌رامبه‌ر یەك ده‌كات و بلیتی گەشتەكانیش له 99 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات.