دوای 30 ساڵ خەلیل دەگەڕێتەوە باوەشی دایكی
منداڵێكی دیكەی شوێنبزربووی ھەڵەبجە بە خێزانەكەی شاد بووەوە

K24 - ھەڵەبجە
به نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، منداڵێكی دیكه‌ی بێسەروشوێن بووی هه‌ڵه‌بجه‌یی، به ناوی خه‌لیل، له ئێران دۆزرایه‌وه. دایكیشی داواكاره هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی كوڕه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شیان.
دوای 30 ساڵ بێسەروشوێنبوونی منداڵەكەیان، چەند رۆژێك لەمەوبەر ھەواڵیان پێگەیشتووه لە ئێرانە. خەلیل وەك زۆربەی منداڵانی دیكەی ھەڵەبجە، لە كاتی كیمیابارانكردنی شارەكەیان لە كەسوكاری خۆی دابڕاوە و لە ئێران گیرساوەتەوە، دوای ئەو ماوە زۆرە، ئەندامانی خێزانەكەیان جارێكی دیكە خەلیلیان لە باوەش گرت و لە یەكەم وێستگەی گەیشتنەوەیشی بۆ كوردستان، خەلیل باوەشی بە گۆڕی باوكی‌دا كرد.
خەلیل ساڵح، گوتی: "ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ لە زێد و شاره‌كه‌م ھەست بە سه‌رله‌نوێ لە دایكبوونه‌وه دەكەم، به‌ڵام خه‌می له ده‌ستدانی باوكم، كه سه‌ردانی گۆڕهكهییم كرد و دایكه برینداره‌كه‌م، ئه‌مانه كاره‌ساتێك نین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نادیده‌یان بگرێت، یان چاوپۆشیان لێ بكات، ده‌كرێت ئه‌مانه به‌شێك بن له‌و هه‌ست و نیگه‌رانییانه‌ی كه من هه‌مه".
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەڵیت: "حکوومەتی ھەرێمی كوردستان وەک هەمیشە هاوکاری منداڵانی دۆزراوەی هەڵەبجە بووە، بە هەمان شێوە دەستبەرداری خەلیلیش نابێت و هەر کارێک پێویست بێت، بۆی دەکرێت تا بگه‌ڕێندرێته‌وه ناو باوه‌شی خێزانه‌كه‌ی.
ھ.م