مه‌سعوود ته‌ك: ئێمه‌ نا ده‌بێ داگیركه‌ران كه‌ له‌ ئاسياى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هاتوون كوردستان جێبهێڵن

پارتی سۆسیالیستی كوردستان وەڵامی سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئەردۆغانى دايه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

پارتی سۆسیالیستی كوردستان وەڵامی سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئەردۆغانى دايه‌وه‌ و رايگه‌ياند، ئێمه‌ كوردستان به‌جێناهێڵين.

مەسعوود تەك، سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان رایگەیاند، ئێمه‌ لە كوردستان ناچينە دەرەوە، بەڵكو پێویستە داگیركەران كوردستان جێبھێڵن.

ئاماژەی بەوەش كرد، دژ بە دۆسیەی داخستنی پارتەكەیان كۆڵ نادەن و خەبات دەكەن و ئامانجەكانیان ناگۆڕن.

مەسعوود تەك گوتيشى: كوردستان بەر لە توركیا ھەبووە و توركەكان 1000 ساڵ لەمەوبەر لە ئاسیای ناوەڕاست ھاتوونەتە كوردستان، ئێمه‌ لە كوردستان ناچينە دەرەوە، بەڵكو دەبێ داگیركەران بڕۆن.

ئه‌م قسانه‌ى مه‌سعود ته‌ك، دواى ئه‌وه‌ دێن، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياندبوو، ئه‌وانه‌ى باسى كوردستان ده‌كه‌ن، كوردستان له‌ توركيا نييه‌، به‌ڵكو له‌ باكوورى عێراقه‌ و با توركيا به‌جێبهێڵن و بچن بۆ باكوورى عێراق.