عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه
مانگی داهاتوو كه‌متریش ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، نەوتی ھەناردەكراو لەم مانگەدا بە بڕی 200 ھازار بەرمیلی رۆژانە بە بەراورد بە مانگی رابردوو كەم دەكاتەوە.
ھەر لە باره‌ی ئه‌و پرسه، وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەدا، بە ھۆی وەبەرھێنان لە چەند كێڵگەیه‌كی نه‌وت، عێراق پلانی هه‌یه، له مانگی داهاتوودا بڕێكی زیاتریش له نه‌وتی هه‌نارده‌كراو كه‌م بكاته‌وه.
ئەمە لە كاتێكدایە، ساڵی رابردوو ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك بریاریان دا، یەك ملیۆن و 800 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمبكەنەوە.
H.B