نوێنه‌رانی كورد له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دڵنیایی ده‌ده‌ن
ده‌بێت هه‌رێمیش بیانوو نه‌دات به ده‌سته‌وه
K24 – سلێمانی:
دوای ئەوەی حکومەتی بەغدا لە یاسای بودجەی 2019دا ڕەزامەندی دا لەسەر ئەوەی مانگانە 522 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت، باس لەوە دەکرێت، ھەندێک پەرلەمانتاری عێراقی دەیانەوێت له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم دروست بکەن. پەرلەمنتارانی کوردیش دڵنیایی لەو بارەوە دەدەن. دەڵێن "ئەوە مافێکی یاسایی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، بەغدا مووچەیان بنێرێت و ده‌بێت هه‌رێمیش بیانوو نه‌دات به ده‌سته‌وه".
بابەتی بڕینی بودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی بەغداوە لە چەند ساڵی رابردوودا، خاڵی سەرەکی و ناکۆکی نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان بوو.

دوای چەندین ساڵ لەو سزا نایاساییە، دواجار حکومەتی بەغدا لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا پابەند کراوە بەوەی مانگانە بڕێک پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت، بەڵام ھەندێک پەرلەمانتاری عێراق ھەوڵی ئەوە دەدەن رێگری لەو بڕیارە بکەن و گرفت بۆ رێکكەوتنەکە درووست بکەن.

ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، موسه‌ننا ئه‌مین، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه مافی خه‌ڵكی هه‌رێمه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، هه‌رێم پابه‌ندییه ئیتحادییه‌كان جێبه‌جێ بكات. بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو نه‌داته ده‌ست به‌غدا. تا سبه‌ی مووچه‌ی هه‌رێم نه‌بڕدرێت و بوترێت هه‌رێم پابه‌ندییه ئیتیحادییه‌كان جێبه‌جێ ناكات".
کاتێک کە پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند کرا، ژماره‌یه‌ك له نوێنەرانی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان خەڵکی ھەرێمی کوردستانیان دڵنیا کردەوە، جارێکی دیکە بە میزاجی سیاسیی بودجەی ھەرێمی کوردستان نابڕێت.

له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند، "بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕیوه، دواتر سه‌رۆك كۆمار په‌سندی كردووه و له رۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاوكراوه‌ته‌وه. چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. بڕێك له پاره‌كه ناردراوه بۆ هه‌رێم. ئه‌وه یاسایه. ئیدی قسه‌كردنی ناوێت".

بە پێی یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق ئەگەر ھەرێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات؛ ئەوا بەغدا مانگانە 900 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و پێشمەرگە و پڕۆژەکان دەنێرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی یاساكه، ئەگەر ھەرێم نەوتی رادەست نەکرد، بە پێی بڕگەی (ج) لە ماددەی (10) بەغدا پابەند کراوە مانگانە 522 ملیار دینار وەک مووچە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئ.ر