سوپای تورکیا دەڤەری ئامێدی تۆپباران دەکات

"ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستبووە"

K24 - ئامێدی

پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری ئامێدی رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی دەڤەری ئامێدیان تۆپباران كرد و بەوھۆیەوە ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی خەڵكی دوو گوندی ناوچە دروستبووە و تۆپێكیش بەر خانووی ھاووڵاتیان كەوتووە".

سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ، بە کوردستان24ی گوت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا بەهۆی بوونی بارەگاکانی پەکەکە، رێگەی نێوان گوندی ئاستەنگێ کە گوندێکی کریستیان نشینە، لەگەڵ گوندی "مایێ"یان تۆپباران کردووە و تۆپێکیش بەر خانووی هاووڵاتییان کەوتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەس لەنێو خانووەکەدا نەبووە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا بەردەوام ناوچەکانی سنووری ئامێدی بەهۆی بوونی بارەگاکانی پەکەکە بۆردومان دەکەن. تائێستا زیاتر لە 20 هاووڵاتی شەهیدبوون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

ھ،م