پەروین بوڵدان وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە
"كوردستان خاكی ئێمه‌یە و لێی ناچینە دەرەوە"
K24 – هه‌ولێر:
په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، وه‌ڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیای لەبارەی خاکی کوردستان دایەوە.
لە ئاهەنگی نەورۆزی شاری دیاربەکری باکووری کوردستان و بە ئامادەبوونی هەزاران کەس، پەروین بوڵدان رایگەیاند: "كوردستان خاكی ئێمه‌یه و له كوردستان ناچینه ده‌ره‌وه".
راشیگەیاند، هاوپه‌یمانیی كوردانیان له تورکیا دژی ئەوانەی ده‌یانه‌وێت ویستی كورد پێشێل بكه‌ن، پێکهێناوە.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، شتێک نییە بە ناوی کوردستان و ئەوانەی کوردستانیان دەوێت، دەتوانن بچنە "باکووری عێراق" (هەرێمی کوردستان).
H.J