"هاتنی هازارد بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته راستی"
زێدان خۆی سه‌رپه‌رشتی گفتووگۆیه‌كانی كرد و كۆتایی به گواستنه‌وه‌ی هازارد هێنا
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید خۆی سه‌رپه‌رشتی گفتووگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هازاردی كردووه.
ماركا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه زێدان به‌ڵێنی به هازارد داوه ده‌یكاته خاوه‌نی به‌رزترین مووچه‌ی ساڵانه له ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه چێڵسی به ته‌واوه‌تی رازیبوونی خۆی له‌سه‌ر فرۆشتنی هازارد ده‌ربڕیوه، چونكه هازارد گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2020 له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت، بۆیه ئه‌گه‌ر یانه له‌نده‌نییه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناوه‌راستكاره به‌لجیكاییه‌كه نه‌فرۆشێت ده‌بێت له ساڵی داهاتوو به ناچاری و به خۆرایی ده‌ستبه‌رداری بێت.
ئیدین هازاردی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نسا به به‌های 31 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده چێڵسی، له‌گه‌ڵ یانه جلشینه‌كانی له‌نده‌ن له كۆی 339 یاری 105 گۆڵ و 86 ئاسیستی تۆمار كردووه نازناوی یۆرۆپالیگی به‌ده‌ستهێناوه و دووجاریش نازناوی پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ چێڵسی بردۆته‌وه.