تیپی باسكه‌ی زاخۆ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڕه‌شه له یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه په‌یامێك بۆ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ده‌نێرێت
تیپی باسكه‌ی زاخۆ پێش 6 رۆژ له ده‌ستپێكی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان دوایین مۆڵه‌تیان داوه‌ته ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كه‌ن، كوردستان24ـیش به‌دوداچوونی بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه.
هشیار دۆبانكی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تیپی باسكه‌ی زاخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتن له یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی كارگێری زاخۆ وه‌ڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌ده‌نه‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه راسته‌وخۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر بۆ خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان واژۆ ده‌كه‌ن.
دواتر كوردستان24 به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م بابه‌ته كرد و په‌یوه‌ندی به (ئیدریس حسێن) جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ كرد، تێیدا یانه‌ی زاخۆ دڵنیایی داوه‌ته یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا له كورترین ماوه كێشه‌كانی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئیدریس حسێن به كوردستان24ـی راگه‌یاند سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پاڵپشتی ماددی و سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ستافی راهێنه‌رانی تیپی باسكه‌ی زاخۆ كۆده‌بینه‌وه و تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ده‌كه‌ین و پێداگیریش له‌سه‌ر به‌شداریكردن له خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
یانه‌ی زاخۆ پێشتر دووجار بۆته پاڵه‌وانی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان و تاكه یانه‌شه زۆرترینجار ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه كردووه و زۆرترینجاریش پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، بڕیاریش رۆژی 1/4ـی ئه‌مساڵ وه‌رزی نوێی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌ستپێبكات، زاخۆ له یه‌كه‌مین یاری رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێته‌وه.