زیاتر لە 28 تەن خوێ لە حاجی ئۆمەران گەڕێندرایەوە ئێران

لە پشكنین دەرنەچووە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، زیاتر لە 28 تەن خوێ بەھۆی دەرنەچوونی لە پشكنین گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران.

راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئه‌مڕۆ سێشەممە 2019/3/26 هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بار هەڵگرێكی خوێی گرمسارد کیسی گەورە بە بڕی 28 تەن و 800 کیلۆگرام٬ لە لایەن لیژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنینی بۆ کرا لە پشکنیندا دەرنەچوو. چونکە بەرواری دەرچوون و بەسەر چوونی لەسەر نییە، بۆیە لە لایەن لیژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران".

ھ.م