زیاتر لە 28 تەن خوێ لە حاجی ئۆمەران گەڕێندرایەوە ئێران
لە پشكنین دەرنەچووە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، زیاتر لە 28 تەن خوێ بەھۆی دەرنەچوونی لە پشكنین گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران.
راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئهمڕۆ سێشەممە 2019/3/26 ههڵساین به گهڕانهوهی بار هەڵگرێكی خوێی گرمسارد کیسی گەورە بە بڕی 28 تەن و 800 کیلۆگرام٬ لە لایەن لیژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنینی بۆ کرا لە پشکنیندا دەرنەچوو. چونکە بەرواری دەرچوون و بەسەر چوونی لەسەر نییە، بۆیە لە لایەن لیژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران".
ھ.م