سعوودییە هەڵوێستی خۆی لە بارەی بەرزاییەکانی جۆلان ئاشکرا کرد
ئەمەریکا وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناساندنی
K24 – هه‌ولێر:
سعوودییە ددانپێدانانی ئەمەریکا بە سەروەریی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان رەتدەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی سعوودییەی سەر بە حکوومەتی ئەو وڵاتە، پەیامێکی لەبارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: " هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع، هیچ لە راستییەکان ناگۆڕێت".
ئاماژە بەوەش کراوە: "بەرزاییەکانی جۆلان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان خاکێکی داگیرکراوی عەرەبەو ئەو کارە کاریگەریی خراپی لەسەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرقەرارکردنی ئاشتی دەبێت".
دوێنی دوو شەممە 25/03/2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و بێنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەشنووسێکیان لە بارەی بەرزاییەکانی جۆلان واژۆ کرد و ددانپێدانانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌روه‌ریی ئیسرائیل له سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان راگەیه‌ندرا، دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
له کۆنگرە رۆژنامه‌وانییە هاوبه‌شەکەدا، تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئه‌و كاره مێژووییه له پێناو پشتیوانیكردنی توانا به‌رگرییه‌كانی ئیسرائیله، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشه‌كه‌ی پارێزراو بێت، ئیسرائیل له ساڵی 1967 به‌رزاییه‌كانی جۆلانی بۆ ئه‌وه كۆنتڕۆڵ كرد، تاوه‌كو خۆی له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رامبه‌ر بپارێزێت".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ ده‌بێت ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران و هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان له سووریا به‌رگری له خۆی بكات، له‌وانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كانی حیزبوڵڵا، كه پێشبینی ده‌كرێت هێرشی سه‌ر ئیسرائیل بكات".
Reuters
H.J