رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیا سه‌رجه‌م پلانه‌كانی زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات
"زیزۆ كۆڤاسیچ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و خامیس رۆدریگێز و ئیسكۆ تێهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی مباپێ ده‌كات"
رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیا سه‌رجه‌م پلانه‌كانی زینه‌دین زێدان بۆ وه‌رزی داهاتووی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زیزۆ ده‌یه‌وێت كۆڤاسیچ بگه‌ڕێنێته‌وه و ئیسكۆ و خامیس دریگێز له هاوینی داهاتوو تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی كلیان مباپێ بكات.
ئیدواردۆ ئیندا رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی و خاوه‌نی پرۆگرامی (چیرینگیتۆ) له دوایین به‌رنامه‌ی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زینه‌دین زێدان له ئێستادا گرینگی به لوكا یوڤیتیچی هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی فرانكفۆرت ده‌دات و ده‌یه‌وێت ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه له چنگی بارسێلۆنای ده‌ربێنێت.
ئیدواردۆ ئیندا ده‌شڵێت: زێدان نیازی ده‌ستبه‌رداربوونی له هاوینی داهاتوو له مۆدریچ نییه و ده‌یه‌وێت كۆڤاسیچ له چێڵسی بگه‌ڕێنێته‌وه و كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكیش نافرۆشێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ دایكی كلیان مباپێ گفتووگۆی كردووه و رازیكراوه كوڕه‌كه‌ی درێسی یانه‌ی شایانه‌كان بپۆشێت.
ئیندا ده‌شڵێت: زێدان ده‌یه‌وێت خامیس رۆدریگێز و ئیسكۆ له هاوینی داهاتوو تێھه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بكات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه ته‌نانه‌ت زێدانیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ مباپێ كردووه، مباپێ به زیزۆی هاونیشتیمانی راگه‌یاندووه كه له باره‌ی جێهێشتنی پاریس سانجێرمان ده‌رگای گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
ئیدواردۆ ئیندا گوتیشی: رافاییل ڤاران به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئیسپانیا بیری له جێهێشتنی ریال مه‌درید كردۆته‌وه، به‌ڵام زیزۆ به ئاسانی توانای رازیكردن و مانه‌وه‌ی ڤارانی هه‌یه و ناتوانێـت له قسه‌ی زێدان ده‌ربچێت.
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئه‌وه‌شی دركاندووه كه سادیۆ مانێ و ئیدین هازارد له ئێستادا له سه‌رووی پلانه‌كانی زێدان دایه و به‌شێك له پرۆژه نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو.