دوو پاڵه‌وانی كورد بوونه ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له یاری تایكواندۆ
فیدراسیۆنی تایكواندۆی جیهان خه‌ڵاتی دوو ناوبژیوانی كورد ده‌كات
دوو پاڵه‌وانی كوردی شاری دهۆك له یاری تایكواندۆ به فه‌رمی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له فیدراسیۆنی تایكواندۆی جیهانی پێبه‌خشرا.
عیماد یوونس و شڤان له‌زگین، دوو پاڵه‌وانی كوردی یاری تایكواندۆن پێشتر وه‌ك یاریزان به‌شدارییان له چه‌ندان پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ئاسیا كردووه، له ئێستادا بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌وتی جیهانیان له یاری تایكواندۆ پێبه‌خشرا.
عیماد یوونس نوح و شڤان له‌زگین له وڵاتی توونس كۆرسێكی 8 رۆژییان به سه‌ركه‌وتوویی له ماوه‌ی 64 كاتژمێر تێپه‌ڕ كرد و به فه‌رمی بووه ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له یاری تایكواندۆ.
عیماد یوونس له ساڵی 1991ـه‌وه هاتۆته نێو ململانێی پاڵه‌وانێتییه‌كانی تایكواندۆ، دواتر بۆته یاریزانان و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی عێراق، پێشتر به‌شداریی له خولێكی راهێنان له وڵاتی كۆریای باشوور كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له 2011 به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه‌كی تایكواندۆ له رووسیا كردووه، له 2018 خولی ماسته‌رزی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له تاران به‌ده‌ستهێناوه و ئێستاش سه‌رۆكی لقی دهۆكی فیدراسیۆنی تایكواندۆیه.
شڤان له‌زگینیش چه‌ندان نازناوی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێناوه و به‌شداریی چه‌ندان خولی نێوده‌وڵه‌تی له یاری تایكواندۆ كردووه و به یه‌كێك له باشترین ناوبژیوانه‌كانی تایكواندۆ له‌سه‌ر ئاستی عێراق ناسراوه و سه‌رۆكی ناوبژیوانانی تایكواندۆی كوردستانیشه.
.jpg)