زێدان له راگه‌یاندنی دوو گرێبه‌سته مێژووییه‌كه نزیك بۆته‌وه
گفتووگۆیه‌كان ده‌ستی پێكردووه و زێدان خۆی سه‌رپه‌رشتی مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌یان ده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا و مباپێ له‌سه‌رهێڵه و هه‌ردوو یاریزان ئاماده‌ییان بۆ پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه، زێدانیش خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه به‌ره‌و یاریگه‌ی بێرنابیۆ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆڵ پۆگبا ئاماده‌كاری بۆ رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و ریال مه‌درید ده‌كات.
مینۆ رایۆلا به به‌رپرسانی ریال مه‌دریدی گوتووه پۆگبا ئاماده‌یه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 13 ملیۆن یۆرۆ له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه رووبكاته ریال مه‌درید.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پرۆگرامی چیرینگینتۆی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ریال مه‌درید له ئاڵوگۆڕكردنێكی مێژوویی نزیك بۆته‌وه، ده‌یه‌وێت خامیس رۆدریگێز و ئیسكۆ تێهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بكات.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه زینه‌دین زێدان خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كلیان مباپێ هاونیشتیمانی كردووه و رێككه‌وتن كه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌یه‌ك بگه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كتر كار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مباپێ به باشترین بژارده بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستنیشان كراوه.

