گەنجینەیەکی دەگمەنی دێرین لە رووسیا دۆزرایەوە
دەیان پارچە ئاڵتوون و زیو لەخۆ دەگرێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای یه‌ك سه‌ده، گه‌نجینه‌یه‌كی گرانبەها کە له 100 پارچه ئاڵتون و زیو پێكهاتووه و به‌هاكه‌ی زیاد لە دوو ملیۆن یۆرۆیە لە رووسیا دۆزرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی AFPی فەرەنسی، حكوومه‌تی رووسیا ئاشکرایکردووە، له شاری سان پیتەرسبۆرگی رووسیا و له دوای یه‌ك سه‌ده، 100 پارچه ئاڵتون و زیو كه سه‌رمایه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌سه‌نی رووسی بووه به ناوی "نارینشینكی" دۆزراوه‌ته‌وه؛ به‌هاكه‌ی دوو ملیۆن و 600 هه‌زار یۆرویە.
خێزانی نارینشكیو یه‌كێكن له خێزانه ره‌سه‌نه‌كانی رووسیا و لە ساڵی 1917 به هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌وه رووسیایان به جێ هێشت و لە دوای خۆشیان، ئەم گه‌نجینه‌یان لێ بەجێماوە.
ئەگەرچی گەنجینەکە لە لایەن ئەو بنەماڵەیە حەشار درابوو، بەڵام حكوومه‌تی رووسیا کە پێشتر پێی وابوو ئەو گەنجینەیە فەوتاوە، توانی بیدۆزێتەوە.
H.J