گەنجینەیەکی دەگمەنی دێرین لە رووسیا دۆزرایەوە

دەیان پارچە ئاڵتوون و زیو لەخۆ دەگرێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ba0cad2d-fe89-4221-b6d9-6d40150eb52f/dna.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دوای یه‌ك سه‌ده،‌ گه‌نجینه‌یه‌كی گرانبەها ‌ کە له 100 پارچه‌ ئاڵتون و زیو پێكهاتووه و به‌هاكه‌ی‌ زیاد لە دوو ملیۆن یۆرۆیە لە رووسیا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی AFPی فەرەنسی، حكوومه‌تی رووسیا ئاشکرایکردووە، له‌ شاری سان پیتەرسبۆرگی رووسیا و له‌ دوای یه‌ك سه‌ده،‌ 100 پارچه‌ ئاڵتون و زیو كه‌ سه‌رمایه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌سه‌نی رووسی بووه‌ به‌ ناوی "نارینشینكی" دۆزراوه‌ته‌وه‌؛ به‌هاكه‌ی دوو ملیۆن و  600 هه‌زار یۆرویە.

خێزانی نارینشكیو یه‌كێكن له‌ خێزانه‌ ره‌سه‌نه‌كانی رووسیا و لە‌ ساڵی 1917 به‌ هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌وه‌ رووسیایان به‌ جێ هێشت و لە دوای خۆشیان، ئەم گه‌نجینه‌یان لێ بەجێماوە.

ئەگەرچی گەنجینەکە لە لایەن ئەو بنەماڵەیە حەشار درابوو، بەڵام حكوومه‌تی رووسیا کە پێشتر پێی وابوو ئەو گەنجینەیە فەوتاوە، توانی بیدۆزێتەوە.

H.J