"مۆرینهۆ له راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌یه‌كی گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه"
مۆرینهۆ له ده‌رگه‌ی ئه‌م خوله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ له لایه‌ن دوو یانه‌ی خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا ئۆفه‌ری پێگه‌یشتووه و ده‌ستی بهگفتووگۆكردن كردووه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه خۆزێ مۆرینهۆ له ده‌رگه‌ی خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و ئۆلمپیك لیۆن به‌فه‌رمی ئۆفه‌رییان پێشكه‌ش كردووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیاش، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت‌راست كردۆته‌وه كه مۆرینهۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌زموونێكی نوێ له خولی فره‌نسا تاقی ده‌كاته‌وه، بۆ شوێنگره‌وه‌ی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان به‌ربژێری یه‌كه‌مه.