كه‌سێك به تۆمه‌تی به نهێنی وێنه‌گرتنی ئافره‌تان له گه‌رماودا ده‌ستگیركرا
به تۆمه‌تی پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندی كچێكی 27 ساڵی فه‌ره‌نسایی
K24 – هه‌ولێر:
گه‌شتیارێكی هۆنگ كۆنگ، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندی كچێكی 27 ساڵی فه‌ره‌نسایی و وێنه‌گرتنی به رووتی و له كاتی خۆشوشتندا ده‌ستگیركرا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، گه‌شتیارێكی فه‌ره‌نسی ژوورێكی بچووكی له شاری سیدنی ئوسترالیا به كرێگرتووه و دراوسێیه‌كی ژووره‌كه‌ی، كه گه‌شتیارێكی هۆنگ كۆنگ بووه، چاودێری كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه، كاتێك ئه‌و كچه له گه‌رماو بووه، هه‌ستی كردووه جانتایه‌كی بچووك له نزیك حه‌وزی خۆشوشتنیه‌تی و دوای سه‌یركردنی بۆی ده‌ركه‌وتووه، كامێرای تێدایه.
ئه‌و كچه گه‌شتیاره فه‌ره‌نسییه پۆلیسی ئاگادار كردووه و دواتر پۆلیس دراوسێكه‌یان ده‌ستگیركردووه.
دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و گه‌شتیاره‌ی هۆنگ كۆنگ دیمه‌نی خۆشوشتنی ئافره‌تانی به نهێنی تۆمار كردووه و به تۆمه‌تی چاودێری نایاسایی و به‌كارهێنانی كامێرا له شوێنی رێگه‌پێنه‌دراو، ده‌ستگیركراوه.