داھاتی ھەناردەی نەوتی عێراق 6 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
داھاتی نەوتی عێراق زیادیكردووە
K24 - ھەولێر
داھاتی ھەناردەی نەوتی عێراق لە ماوەی مانگی رابردوو گەیشتووەتە زیاتر 6 ملیار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی گشتی ھەناردە و داھاتەكانی نەوتی ماوەی مانگی رابردوو رایگەیاند. بەگوێرەی دوایین داتاكانی كۆمپانیای ب ەبازاڕكردنی نەوت سۆمۆ، بڕی ھەناردەی نەوتی لە مانگی رابردوو گەیشتووەتە 101 ملیۆن و 39 ھەزار بەرمیل، بە داھاتێك دەگاتە 6 ملیار و 178 ملیۆن دۆلار.
ھەر بەپێی وەزارەتەكە، كۆی بڕی ھەناردەكراو لە كێڵگەكانی نەوتی لە ناوەڕاست و باشوور، گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 12 ھەزار بەرمیل نەوت بە داھاتێكی گەیشتووەتە 6 ملیار 59 ملیۆن دۆلار و بڕی ھەناردەكراو لە كێڵگەكانی كەركووك گەیشتووەتە ملیۆنێك و 75 ھەزار بەرمیل، داھاتەكەی دەگاتە 105 ملیۆن و 55 ھەزار دۆلار .
جەختیشی كردەوە كە بڕی ھەناردەكراوی ئەو نەوتە لەلایەن 3 كۆمپانیای جیھانییەوە باركراون.
ھ.م