ھێنانی باڵندە و بەروبوومی پەلەوەری لە عێراقەوە بۆ كوردستان قەدەخە دەكرێت
تا دڵنیا نەبن لە نەخۆشی ئەنفلۆنزا رێگەی پێنادرێت
K24 - ھەولێر
رێكخراوی تەندروستی ڤێتەرنەری نێودەوڵەتی (ئۆ ئای ئی) بڵاویكردوە "بەھیچ شێوەیەك رێگە نادرێت ھەموو جۆرە باڵندە و ھێلكە و سەرجەم بەروبوومەكان لە پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە بێتە ھەرێمی كوردستانەوە".
بەگوێرەی رێكخراوەكە "بە مەبەستی پاراستی تەندروستی گشتی ڤێتەرنەری، تا ئەو كاتەی ئاگادار دەكرێنەوە كە ھیچ نەخۆشییەكی ئەنفلۆنزای باڵندە لەو پارێزگایانە نەماوە، رێگە بەھاتنە ژوورەوەی ئەو بەروبوومانە نادرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە".
ئەمەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ھەرێمی كوردستان بڵاوبووەوە و پێشتریش بەغدا بە بیانووی بوونی نەخۆشی رێگری لە بەرھەمە پەلەورییەكان دەكرد.
ھ.م