عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگار ده‌داته شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا
تا ئه‌و كاته‌ی پارێزگارێكی نوی بۆ ئه‌و شاره هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بڕیاری دا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌وفه‌ل حه‌مادی، پارێزگاری له كارلادراوی ئه‌و شاره، سه‌رپشك بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌ی له پێناو راییكردنی كاره ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره داوه، تا ئه‌و كاته‌ی پارێزگارێكی نوێ بۆ پارێزگاكه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له بڕیاره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاكردنی رسووماتى ئيدارى و نووسراوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی به موزاحم قاسم خه‌یات، سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا داوه.
دوای ئه‌وه‌ی له 21ی ئه‌م مانگه كه‌ڵه‌كێكی گه‌شتیاری له شاری مووسڵ نغرۆ بوو و به‌و هۆیه‌وه 100 كه‌س خنكان و ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون، خه‌ڵكی مووسڵ له دژی گه‌نده‌ڵییه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه‌یان هاتنه سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران، بڕیاری له‌كارلادانی نه‌وفه‌ل حه‌مادی، پارێزگاری پێشووی ئه‌و شاره بدات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك له شوێنی حه‌مادی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان نه‌كراوه و ده‌شگوترێت، لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه ناكۆكن و هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته بۆخۆی بێت.
H.B