"عێراق تا سێ ساڵی دیکە پێویستی بە ئێران دەبێت"

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا سزاکانی سەر ئێران رەت دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق تا سێ ساڵی دیکەش پێویستی بە ئێران دەبێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی کارەبا.

حەلبووسی بە سەردانێک لە ئەمەریکایە و لە پەیمانگای ئاشتی واشنتن رایگەیاندووە: "هیوادارین، ئەمەریکا بەخشینی عێراق لە سزاکانی ئێران تا ئەو کاتە درێژ بکاتەوە کە عێراق دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت".

راشیگەیاندووە: "عێراق 30%ی کارەباکەی لە ئێران هاوردە دەکات و پێویستی بە سێ ساڵ دەبێت تاکو بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت، رەنگە دوای ئەم سێ ساڵە بتوانین لە رووی ئابووریەوە سەربەخۆ بین".

لە 19ی ئادار، ئەمەریکا بۆ سێ مانگی دیکە عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران بەخشی، بەڵام روون نییە دوای ئەم سێ مانگە هەڵوێستی ئەمەریکا چی دەبێت.

جیا لە عێراق، واشنتن چەند وڵاتێکی دیکەی وەکو یۆنان، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایوان، تورکیا، هیند و چین بەخشیووە بەو مەرجەی هەناردە بەرهەمی ئێرانی کەم بکەنەوە.

AFP

H.J