"داعش خۆی بۆ تێكدانهوهی ئاسایشی عێراق ئاماده ده‌كات"
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای بریتانیا: داعش ده‌ستبه‌رداری خواسته هه‌رێمایه‌تییه‌كانی نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر
له كاتێكدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق، چه‌ندین ئۆپراسیۆن و كێوماڵ و بۆمببارانیان دژی پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه له باكوور و رۆژئاوای عێراق، كۆگا و تونێل و مۆڵگه و پێگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌یان بۆمبباران كردووه. به‌ڵام پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی داعش هێشتا به‌نیازی خۆرێكخستنهوهو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانن.
دوای هه‌فته‌یه‌كیش له راگه‌یاندنی كۆتایی داعش له باغۆزی دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له سووریا، لیوایه‌ك له سوپای بریتانیا به‌ناوی كریستۆڤه‌ر كیكا، به كه‌ناڵێكی عێراقی گوتووه: "هێشتا داعش له‌ناو نه‌چووه‌و هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌كانی رێكبخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی بكاته‌وه له عێراق، چونكه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رووبه‌ره زۆره‌ی خاكی عێراق و سووریای داگیر كرد له ساڵی 2014، هێشتا ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه ههرێمایهتییهكانیان نه‌بوون و ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وامبن له ھێرشه‌كانیان.