توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك په‌كه‌كه بۆمبباران ده‌كات
قه‌ندیل و خواكوڕك و ئاڤاشین بۆمبباران كراون
K24 - هه‌ولێر:
سوپای تورکیا پێگەکانی پەکەکە لە قەندیل، ئاڤاشین، باسیان و خواکورک بۆردومان دەکات.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانیان بنکە و پێگەکانی پەکەکەیان لە قەندیل و خواکورک و ئاڤاشین و باسیان بۆردومانکردووە. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامارێك یان زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بۆمببارانانه ئاشكرا بكات.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا حکومەتی تورکیا رایگەیاند: "بەهۆی بۆدومانکردنی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پەکەکە لە قەندیل سێ بەرپرسی پەکەکە گیانیان لەدەستداوە و بەرپرسێکی باڵاشیان برینداربووە".