عێراق رێگە بەھاوردەكردنی بەرھەمی تەماتە دەدات
بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە بڕیارەكە دراوە
K24 - ھەولێر
بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە لە بازاڕەكانی عێراق، حكوومەتی عێراق جارێكی دیكە رێگە بە ھاوردەكردنی تەماتە دەداتەوە.
وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نرخی ھەر كیلۆیەك تەماتە بۆ نزیكەی دوو دۆلار بەرزبووەوە و ھاوكات بەھۆی كەمی بەرھەمھێنانی تەماتە لە عێراق، رێگە بە دووبارە ھاوردەكردنەوەی ئەو بەرھەمە درایەوە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، جگە لە دەروازەكانی بەسرە. ھۆكاری ئەو بڕیارەش بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە دەگەڕێتەوە.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق ھاوردەكردنی 11 بەرھەمی كشتووكاڵی قەدەخەكردبوو، بەبیانووی ئەوەی كە رێژەیەكی زۆری ئەو بەرھەمانە لە عێراق و كار لەسەر پاراستنی بەرھەمی نێوخۆیی دەكەن.
ھ.م