دوانەیەک 20 ساڵە یەک مۆڵەتی شۆفێری بەکاردەهێنن

بزانە چۆن ئاشکرا بوون؟

K24 – هه‌ولێر:

دوانەیەک لە چین ماوەی 20 ساڵە یەک مۆڵەتی شۆفێری بەکار دەهێنن، بەڵام کاتێک قژی یەکێکیان زیاتر هەڵدەورێ و کەچەڵ دەبێت، نهێنییەکەیان ئاشکرا دەکرێت.

بەهۆی سەرپێچیکردن، ئەفسەرێکی هاتووچۆ یەکێک لە دوانەکە بە ناوی "یان" رادەگرێت، بەڵام کاتێک سەیری وێنەکە دەکات، تەماشا دەکات، برای "یان" قژی زیاتر هەڵوەریوە، بەڵام "یان" ئەفسەرەکە دڵنیا دەکاتەوە کە ئەو مۆڵەتی شۆفێرییە هی خۆیەتی.

ئەفسەرەکە تەماشای داتابەیسی مۆڵەتی شۆفێرییەکە دەکات و دەزانێت کە دوو کەسی جیاواز لە هەمان رۆژدا بەهۆی زۆر خواردنەوەی ماددە کحولییەکان سەرپێچیان بەو مۆڵەتە کردووە.

"یان" بە بڕی 300 دۆلار سزا دراوە و دۆسییەکەشی براوەتە دادگا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

منداڵانی دوانە دوو جۆریان هەیە، هەیانە تەواو لە یەک دەچن و هەشیانە جیاوازیان هەیە، هەندێک جاریش بەهۆی تەواو لێکچوونیان، بۆ بەڵگەنامە کەسییەکان دەبنە کێشە.

The Daily Mail

H.J