كۆمپانیا هیندییه‌كان كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراقن
چینیش له ریزی كڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئامارێكی كۆمپانیا به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، له ماوه‌ی مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، كۆمپانیا هیندییه‌كان، كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراق بوونه.
كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زۆرترین خواست له‌سه‌ر نه‌وتی عێراق كۆمپانیا هیندییه‌كان بوونه و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 7 كۆمپانیا، كۆی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی دیكه‌ی جیهانیش، خواستیان له‌سه‌ر نه‌وتی عێراق هه‌یه، ژماره‌یان ده‌گاته 33 كۆمپانیا له ماوه‌ی مانگی شوبات.
دوای هیندستانیش، وڵاتی چین به دووه‌م كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراق داده‌نرێت، كه شه‌ش كۆمپانیای ئه‌و وڵاته، نه‌وتی عێراقیان كڕیوه، دوای ئه‌ویش 3 كۆمپانیای كۆریای باشوور، نه‌وتیان له عێراق كڕیوه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، توركیا، مالیزیا، تایوان، ئیسپانیا، رووسیا و یۆنان، كڕیاری نه‌وتی عێراق بوونه.
ئ. م