تره‌مپ باسی سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كات
"هیچ شتێك له‌سه‌ر ئێمه و هاوپه‌یمانه‌كانمان ناكه‌وێ"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه ئیداره‌كه‌ی كارێكی كردووه ئێران به‌هۆی "هه‌ڵسوكه‌وته شه‌ڕانگێزییه‌كانی" باجێكی قورس بدات و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاش توانیوویه‌تی له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێ".
تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئیداره‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی ئێران به‌هۆی "هه‌ڵسوكه‌وته شه‌ڕانگێزییه‌كانی" باجێكی قورس بدات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌سه‌ر ئێمه و هاوپه‌یمانه‌كانمان بكه‌وێت".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه وه‌سف و هه‌ڵسه‌نگاندنی منه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئێمه بووینه‌ته هێزێكی زیاتر له جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی ببینین و چاودێریی بكه‌ین".
ئه‌وه له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ، له 8/5/2018، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه و سزای به‌سه‌ر ئێرانیشدا سه‌پاند بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره.