وڵاتانی عه‌ره‌ب له ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی توركیا دژی عێراق یه‌كده‌نگن
پێشێلكارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری عێراق له كۆنگره‌كه تاوتوێ ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له كۆنگره‌ی لوتكه‌یی وڵاتانی ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند، پێشێلكارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری عێراق له كۆنگره‌كه تاوتوێ ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: نیمچه كۆده‌نگییه‌كی عه‌ره‌بی له باره‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی توركیا هه‌یه. وڵاتانی عه‌ره‌بی پێیان وایه توركیا زیان به بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی" ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ریه‌ك له میسر و عێراق و ئه‌رده‌ن تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان هه‌یه له باره‌ی ره‌هه‌نده ئه‌منیی و ئابوورییه‌كانی نێوانیانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویستووه، ناوی بهێنرێت، میسر هه‌موو سه‌نگ و پێگه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ راگرتنی پێشێلكارییه‌كانی توركیا له دژی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر