پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له توركیا ده‌ستیپێكرد
له 32 ویلایه‌تی باكووری كوردستان و توركیا، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
له 32 ویلایه‌تی باكووری كوردستان و توركیا، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له باكووری كوردستان رایگه‌یاند، له كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ده‌نگدان كۆتایهات و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.
پێشر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، كه ئێستا له زیندانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیایه، داوای له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په كردبوو، سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌جێنه‌هێڵن تا پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ له توركیا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ریه‌ك له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی له شاره‌كانی باكووری كوردستان كێبڕكێی توند ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی زۆرترین سه‌رۆك شاره‌وانی.