به‌رپرسێكی كورد كێشه‌ی دارایی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات
به فه‌رمی دكتۆر به‌شیر حه‌داد بودجه‌ی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقی گه‌ڕانده‌وه
به‌رپرسێكی كورد له به‌غدا كێشه‌ی دارایی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 31 ئاداری 2019، لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا سووپاسی دكتۆر به‌شیر حه‌دادی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی كێشه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق و لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق چاره‌سه‌ر بكات، به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرد بوو كه پاره‌ی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق خه‌رج نه‌كات.
عه‌بدولئیلا به‌رپرسی دارایی له لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق ئاشكرای كردووه كه دكتۆر به‌شیر حه‌داد رۆڵی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان هه‌بووه و به‌ڵێنیان پێدراوه هه‌فته‌ی داهاتوو بڕه بودجه‌كه‌یان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه و كۆتایی به قه‌یرانی داراییه‌كه‌یان دێت كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌رۆكی گرتبوون.
