"بارسێلۆنا ئاسانكاری بۆ گرێبه‌ستیكی مێژووی ریال مه‌درید ده‌كات"
بارسێلۆنا یارمه‌تی ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی چێڵسی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به رۆیشتنی ئیدین هازارد بۆ ریال مه‌درید به مه‌رجێك شوێنگره‌وه‌یه‌ك پێش رۆیشتنی بدۆزێته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا بارسێلۆنا رازیبووه به ده‌ستبه‌رداربوون له فلیپی كۆتینهۆ بۆ چێڵسی تا قه‌ره‌بووی رۆیشتتی ناوه‌راستكاره به‌لجیكاییه‌كه‌ی بلووز بكاته‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیدین هازارد له‌سه‌ر رۆیشتنی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ ریال مه‌درید سووره، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ چێڵسی ره‌ت كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلیپی كۆتینهۆ دیارترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئیدین هازارد له چێڵسی بگرێته‌وه و به‌رپرسانی بارسێلۆناش ئاماده‌ن له باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له‌م یاریزانه به‌رازیلییه ده‌رگای گفتووگۆ له‌به‌رده‌م چێڵسی دا بكه‌نه‌وه.
فلیپی كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له زستانی 2018 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به به‌های 121 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 64 یاری كردووه، 19 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كردووه.