باكووری كوردستان.. زیاتر له‌ 10 كه‌س بوونه‌ قوربانیی هه‌ڵبژاردنه‌كان

5 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و 6ی دیكه‌ش بریندار بوون

K24- هه‌ولێر:

لە شارەکانی دیاربەکر و مەلاتیا و دیلۆکی باكووری كوردستان شەڕ لە نێوان دەنگدەران رووی دا و بە هۆیانەوە 5 كەس گیانیان لە دەست دا و 6ی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە شاری مەلاتیای باکووری کوردستان, شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەندام و لایەنەگرانی ئاکپارتی و پارتیی سەعادەت رووی دا, لە ئەنجامدا دوو ئەندامی پارتی سەعادەت کوژران.

لە ناوچەی باخلەری دیاربەکریش، بە هۆی روودانی شەڕ لەنێوان لایەنگرانی پارتەکان لە کاتی دەنگداندا، 5 هاووڵاتی بریندار بوون، دواتر یەکێك لە بریندارەکان بە هۆی سەختیی برینەکەی، گیانی لە دەست دا.

هاوکات ئێواری ئەمڕۆش لە شاری دیلۆك، شەڕ لەنێوان لایەنگرانی دوو موختار رووی دا, بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگاكانی باكووری كوردستان و توركیا ده‌ستیان پێ كرد، له‌ كاتژمێر 4ى ئێواره‌ ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا داخران. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ هه‌لاوێر كراون، ئاكپارتی له‌ پێشه‌وه‌ی پارتییه‌كانی دیكه‌یه‌.

H.B